Accessibility links

چین پێشوازی دەکات لە شیانی گەشتێکی وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا بۆ وڵاتەکە


چین ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند پێشوازی دەکات لەو هەواڵەی کە وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ستیڤن منوچن تاوتوێی گەشتێک دەکات بۆ بێژینگ بە مەبەستی وتووێژکردن لەسەر بازرگانی.

وەزیری بازرگانی چین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " لایەنی چین ئەو زانیاریانەی پێگەیشتووە کە ئەمەریکا هیوادارە بێتە بێژینگ بۆ وتووێژکردن لەسەر مەسەلەکانی ئابوری و بازرگانی. چین پێشوازی لەم هەوڵە دەکات."

منوچن لە ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند بیردەکاتەوە لە سەردانێک بۆ چین تا وتووێژ لەسەر ئەو مەسەلانە بکات کە بوونەتە هۆی نیگەرانی ڕێبەرانی جیهان.

منوچن لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە میانەی کۆبونەوەی بەهارەی سندوقی دراوی جیهانی و بانکی جیهانی لە واشنتۆن گوتی " من هیچ لەسەر کاتەکەی ناڵێم، و نە بڕیارەکەشم پشتڕاست کردۆتەوە، بەڵام تاوتوێی سەردانێک دەکەم."

منوچن گوتیشی ئەو شیانی ئەم سەردانەی و هەوڵی دەرفەتەکانی بازرگانی لەگەڵ سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندی چیندا کردووە.

ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین لەسەر هەوڵەکانی چین بۆ ئاستەنگ خستنە بەردەم لێهاتووی تێکنالۆژیای ئەمەریکا زیادی کردووە ئەمەش بۆتە هۆی زیادبوونی شیانەکانی شەڕی بازرگانی نیوان ئەو دوو وڵاتە.

XS
SM
MD
LG