Accessibility links

هێزەکانی حکومەتی سوریا هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش توندتر دەکەن


هێزەکانی حکومەتی سوریا فڕۆکە وتۆپخانە بەکاردەهێنن بۆ هێرشکردنە سەر ئەو گەڕەکانەی پایتەخت کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی داعشدان، ئەمەش لە هەوڵێکدایە بۆ داسەپاندنی سەودای چۆڵکردن کە لەگەڵ ملیتانەکان پێی گەیشتوون.

تەلەفزیۆنی ئەلئەخبارییەی سەر بە دەوڵەت ڕادەگەێنێت دانیشتوانی دیمەشق لە ماوەی شەو و بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە گوێیان لە دەنگی بەرزی بۆمبا بووە کە لە گەڕەکی حەجەرئەلئەسووەدی ژێر دەستی داعەشەوە دەهاوێژران.

ملیتانەکان ڕازیبوون بەوەی دەستبەرداری دووا بنکەی خۆیان بن لە باشووری دیمەشق، بەڵام هێشتا دەستیان بەوە نەکردووە خۆیان ڕادەستی هێزەکانی حکومەت بکەن یاخود چوونە ناوچەکانی دیکەی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش لە وڵاتەکەدا.

سەرۆکی سوریا بەشار ئەلئەسەد هەڵمەتە لەشکرییەکەی خێراتر کردووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی هەموو بنکەکان لە ناوچەکانی پایتەختدا.

ناوچەکانی بن دەستی داعش دووا ناوچەی دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتن لە دیمەشق، پاش ئەوەی سەرهەڵداوانی دژ بە حکومەت دەوروبەری غوتای ڕۆژهەڵاتیان چۆڵکرد دووابودووای ئیدعای پەڵاماری گازی ژەهراوی لە شارۆچکەی دومادا.

XS
SM
MD
LG