Accessibility links

داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ئەفغانستان دەگرێتە ئەستۆ


هێرشبەرێکی خۆکوژ ڕۆژی یەکشەممە بنکەیەکی ناونوسی کردنی دەنگدەرانی لە پایتەختی ئەفغانستان کردە ئامانج و بەلایەنی کەم 48 کەس لەو هێرشەدا کوژران کە داعش بەرپرسیارێتی گرتۆتە ئەستۆ.

هاووڵاتییەکی ئەفغانی ناسنامەی خزمێکی نیشان دەدات کە لە شوێنی تەقینەوەکە دۆزاوەتەوە
هاووڵاتییەکی ئەفغانی ناسنامەی خزمێکی نیشان دەدات کە لە شوێنی تەقینەوەکە دۆزاوەتەوە

گوتەبێژی وەزارەتەی تەندروستی گشتی واحد ماژرۆ گوتی 112 کەسی تریش لەو هێرشەدا بریندار بوون. ژەنەڕاڵ داود ئەمین بەرپرسی پۆلیسی کابول دەڵێت، هێرشبەرە خۆکوژەکە ئەو سیڤیلیانەی کردۆتە ئامانج کە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی ناسنامەی نیشتمانیان کۆببونەوە.

ئەو تەقینەوە گەورەیە لە سەرانسەری شارەکە دەنگیدایەوە، هەتا چەندین میل دوور لە شوێنی تەقینەوەکەش شوشەی پەنجەرەکان شکان و ئۆتۆمێلەکانی نزیک شوێنی ڕووداوەکە زیانیان پێگەیشت. پۆلیس ڕێگاکانی بۆ شوێنی ڕووداوەکە داخستووە تەنها ئۆتۆمبێلی نەخۆشگواستنەوە دەتوانێت بچێتە ناوچکەوە.

تەلەفیزیۆنی خۆجێهی نیشان دەدەن خەڵکی بە پەرۆشەوە لە بەردەم نەخۆشخانەکان کۆبونەتەوە بۆ زانینی هەواڵی کەسوکاریان.

ڕێکخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا لە ئاژانسی دەنگوباسی ئەعماق بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتۆتە ئەستۆ و دەڵێت "لادەرە" شیعەکانی کردۆتە ئامانج.

XS
SM
MD
LG