Accessibility links

تەقینەوەیەک لە کەرکوک کوژراو و برینداری لێ دەکەوێتەوە


تەقینەوەی کەرکوک
تەقینەوەی کەرکوک

بەهۆی تەقینەوەیەک لە شاری کەرکوک کەسێک کوژراوەو یازدە کەسی تریش بریندار بوون.

تەقینەوەکە ڕۆژی یەکشەممە لە گەڕەکی حەی خەزرا و نزیک پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل ڕوویدا. پۆلیس دەڵێت تەقینەوەکە لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆم ڕێژ کراو ئەنجام دراوە. و کاربەدەستانی نەخۆشخانەش ژمارەی کوژراو و بریندارەکانیان پشتڕاست کردۆتەوە.

تەقینەوە لە کەرکوک
تەقینەوە لە کەرکوک

بە پێی وتەکانی پۆلیسی شارەکە سیان لە بریندارەکان پاسەوانی عمار کەهیەن کە کاندیدی بەرەی تورکمانی شاری کەرکوکە لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەسو لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتۆتە ئەستۆ.

XS
SM
MD
LG