Accessibility links

پاپا فرانسس نیگەرانی لە مەڕ نەبوونی هەوڵەکان بۆ هێنانەدی ئاشتی لە سوریا دەردەبڕێت


پاپا فرانسس ڕۆژی یەکشەممە داوای لە ڕێبەرانی جیهان کرد هەوڵەکانیان نوێ بکەنەوە بۆ هانەدی ئاشتی لە سوریا. گوتیشی زۆر نیگەران بوو بە ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان بۆ گەیشتن بە بەرنامەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە خوێنڕشتن.

لە میانەی نوێژو نزای ڕۆژی یەکشەممە لە مەیدانی سان پیتەرس پاپا گوتی " من جارێکی تر لە هەمو ڕێبەرە سیاسییەکان دەپاڕێمەوە بۆ بەدیهێانی ئاشتی و ڕەوایەتی."

پاپا گوتیشی من لە ئێستادا زۆر نیگەرانم لەمەڕ ڕەوشی جیهان، کە سەرەڕای ئەوەی هەمو کەرەستەیەک لە بەردەم کۆمەڵگەی نێونەتەوەییدا هەیە، سەختە بۆیان کۆک بن لەسەر کردارێکی یەکگرتووە لە پێناو ئاشتی لە سوریا و ناوچەکانی تری جیهان.

لە یەکشەممەی ڕابوردوو پاپا هێرشە گومانبارە کیمیاییەکەی بۆ سەر دۆما شەرمەزار کرد.

XS
SM
MD
LG