Accessibility links

ڕوسیا دەڵێت پاش هێرشەکان بۆ سەر سوریا ئەمەریکا دەیەوێت وتووێژ بمێنێتەوە


ئاژانسی دەنگوباسی ڕوسیا ڕۆژی یەکشەممە لە زاری کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیاوە ڕادەگەیەنێت، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەوڵ دەدات وتووێژەکان لەگەل ڕوسیاییەکاندا بهێڵێتەوە لەسەر سەقامگیری ستراتیژی پاش هێرشە موشەکییەکانی ڕۆژئاوا بۆسەر سوریا.

ئاژانسی دەنگوباسی ئینتەرفاکس لە زاری ڤلادمێر ئیماکۆڤ، سەرۆکی بەشی بڵاو نەبوونەوەی چەکی ناوکی لە وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، دەڵێت هۆکاری زۆر هەن بۆ ئەوەی بڕوا بکەین پاش ئەوەی ئەمەریکا هێرشی کردە سەر سوریا، ئەمەریکاییەکان بە پەرۆشن بۆ چوون بەرەو دیالۆگی ستراتیژی.

ئیماکۆڤ گوتوشیەتی " ناتوانی بڵێیت ئەمەریکاییەکان خواستی ئەوەیان نییە ڕێبەرایەتی ئەو وتووێژانە بکەن، چەند کەسێکی دیاری کراو هەن لە ناو بەڕێوەبەرایەتی ئەمەریکا کە دەشێ وتووێژیان لەگەڵدا بکرێت."

XS
SM
MD
LG