مامۆستا حوسێن ڕابی مامۆستا له‌زانكۆی سلێمانی و نوسه‌ر و شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌م گفتوگۆیه‌دا،ده‌ڵێت،ئه‌وه‌ی له‌سوریا ڕووده‌دات به‌شێكه له‌كۆمه‌ڵێك پڕۆسه‌ی زۆر گه‌وره‌تر كه‌ئێستا ده‌یانه‌وێت یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، باسیش له هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر سوریا ده‌كات و ده‌ڵێت"ئه‌و هێرشه ڕووده‌دا،به‌ڵام چۆنایه‌تی و چه‌ندێتی زیانی جه‌نگه‌كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به ڕێكه‌وتنی له‌پشته‌وه‌ی ئه‌مریكا و ڕوسیا و ئێران ئه‌گه‌ر ڕوسیا و ئێران خواستی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كه‌ی جێ به‌جێ نه‌كه‌ن ئه‌وا لێدانه‌كه‌ی زۆر قورس ده‌بێت."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی سه‌رۆك تڕا‌مپ ڕایگه‌یاندبوو"كاتی هێرش كردنه سه‌ر سوریامان دیاری نه‌كردووه ڕه‌نگه له‌زوترین كاتدا بێت،ڕه‌نگه له‌زوترین كاتیش‌دا نه‌بێت،ئه‌مریكا ئه‌و ناوچه‌یه(سوریا)ی له‌داعش پاككرده‌وه ئایا كه‌س وتی"سوپاس ئه‌مریكا؟)"
مامۆستا حوسه‌ین ڕابی وتی"به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و پۆسته ڕه‌نگه په‌یوه‌ندی به‌و جۆره فشاره‌وه هه‌بێت كه‌وڵاتانی عه‌ره‌بی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا ده‌یكه‌ن له ئه‌مریكا بۆ ده‌سپێكردنی هێرشه‌كه،وه‌ك وڵاتانی سعودیه و ئه‌رده‌ن."
هه‌روه‌ها ڕابی وتیشی"سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ترامپ ده‌پرسێت كه‌س سوپاسی ئه‌مریكای نه‌كرد،ئه‌وه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا كه داعشی له‌ناوبرد ئه‌و وڵاته عه‌ربیانه هه‌ڵوێستیان نه‌بوو ئێستاش ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت هێرش ده‌سپێبكه‌ن ئه‌وا خه‌رجی جه‌نگه‌كه بده‌ن."
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر دواین تویتی سه‌رۆك ترامپ قسه‌ده‌كات،باسیش له به‌ڕێكه‌وتنی كه‌شتی جه‌نگی ئه‌مریكا به‌ره‌و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ده‌كات