Accessibility links

ئەنگێلا مێرکڵ: ئەڵمانیا بەشداری هێرشی لەشکری بۆ سەر سوریا ناکات


ڕاوێژکاری ئەلمانیا ئەنگێلا مێرکل ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند ئەو هێرشی گازە ژەهراوییەی کە گوایە دیمەشق کردویەتی ئەوە نیشان دەدات کە ڕژێمەکەی بەشار ئەلئەسەد چەکە کیمیاییەکانی لەناو نەبردووە، بەڵام ئەوەی ڕەت کردەوە وڵاتەکەی بەشداری بکات لە کرداری لەشکری دژ بە سوریا.

مێرکڵ جەختی کردە سەر یەک هەڵوێستی لە وەڵامدانەویە سوریا بەڵام گوتیشی " ئەڵمانیا بەشدار نابێت لە شیانی کرداری لەشکری، دەمەوێت ڕونیشی بکەمەوە جارێکی تر هیچ بڕیارێک نەدراوە، بەڵام دەیبینین، و پشتیوانی ئەوە دەکەین کە پەیامێک بگەیەندرێت کە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی قبوڵ ناکرێت."

دوابەدوای هێرشە کیمیاییەکەی گوایە کراوەتە سەر دۆما، سەرۆک ترامپ لەم هەفتەیە فشارەکانی بۆ سەر دیمەشق زیاد کردووە لە زنجیرەک پەیامی تویتەردا هۆشداری هێرشی موشەک دەکات وەکو تۆڵە کردنەوە.

ڕاوێژکاری ئەلمانیا هەرچەندە ناردنی هێزی ڕەت کردەوە بەڵام دەشڵێت " ئەڵمانیا بە هێزی لەشکری بەشداری ناکات، بەڵام ئێمە پشتیوانی دەکەین ئەگەر نوێنەرانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هەنگاوی زیاتر لە فشاری دیپلۆماسی بنێن."

XS
SM
MD
LG