Accessibility links

مایک پەمپەیۆ لە بەردەم سینات ئامادە دەبێت


بەربژاری سەرۆک ترامپ بۆ وەزیری دەرەوە، بەڕێوەبەری CIA مایک پەمپەیۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە لەبەردەم کۆمیتەی سینات ئامادە دەبێت بۆ ئەوەی دەستنیشانکردنەکە پشتڕاست بکرێتەوە، ئەو تیشک دەخاتە سەر گرتنەبەری ڕێوشوێنێکی توندتر لەسەر ڕوسیا.

بە پێی شارەزایانی گەواهیدانەکەی،پەمپەیۆ بە کۆمیتەی پەیوەندییە دەوەییەکانی سینات دەڵێت " ڕوسیا بەردەوام کاری تێکدەرانە دەکات، بەهۆی سیاسەتی چەندین ساڵی نەرم لەگەڵیدا. ئێستا ئەوە کۆتایی پێهاتووە."

بڕیارە لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا باس لە کۆریای باکور و ئیرانیش بکرێت.

جیاوازیەکان لە ڕوانینی سەرۆک ترامپ لەگەڵ وەزیری پێشوی دەرەوە ڕیکس تیلرسن وای کرد تیلرسن لە مانگی 3 لەکارەکەی لاببرێت.

بەڵام ستیڤن پۆمپەر لە گروپەی قەیرانی نێونەتەوەیی دەڵێت ئەگەر پەمپەیۆ پشتڕاست بکرێتەوە ڕووبەڕوی فشاری هاوشێوە نابێتەوە.

ئەو دەڵێت " دەبێت وەزارەتی دەرەوە لە پێشەنگی سیاسەتی دەرەوەیی ئەمەریکا بێت. ئەمەش زۆر سەخت بوو بۆ ڕیکس تیلەرسن چونکە ئاشکرابوو کە جیاوازی هەبوو لە نێوان ئەو و سەرۆکدا. جا کاتێک دەچووە دەرەوەو لەگەڵ ڕێبەرانی جیهاندا کۆبونەوەی دەکرد، زۆربەی جار ڕووبەڕووی ئەو پرسیارە دەبۆوە کە ئایە بەڕاستی نوێنەرایەتی بۆچوونەکانی سەرۆک ترامپ دەکات. پێم وا نییە پەمپەیۆ هەمان کێشەی هەبێت."

XS
SM
MD
LG