Accessibility links

IRC: بۆی هەیە هێرشی کیمیایی بۆ سەر دۆما بچێتە خانەی تاوانی جەنگەوە


دەستەی نێونەتەوەیی بۆ بەهاناچوون ناسراو بە IRC ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند هێرشە گومانبارە کیمیاییەکەی کە لە دۆما ئەنجامدراوە ڕەنگە بچێتە خانەی تاوانی شەڕ لە کاتێکدا بە پێی ڕاپۆرتان زیاتر لە 70 کەس کوژراون.

IRC لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاوی کردۆتەوە ئەو هەواڵانەی کە گومان دەکرێت هێرشێکی کیمایی تر لەلایەن سوریاوە، ئەم جارەیان لە دۆما ئەنجام دراوە، کە دووا ناوچەی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوانی سوریایە لە ڕۆژهەڵاتی غۆتە، تەنها ئەو نیشان دەدەن کە حکومەتی سوریا هەمو شتێک دەکات لە پێناو بردنەوەی ئەم شەڕەدا.

زیاتر لە 70 کەسی سڤیل بە پێی ڕاپۆرتان لەو هێرشە قێزونەدا کوژراون.

سیاران دۆنڵی جێگری سەرۆکی بەرنامەکانی نێونەتەوەیی لە دەستەی نێونەتەوەیی بۆ بەهاناچوون دەڵێت " لە شەڕی سوریادا بەبەردەوامی یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێل کراوە، خەڵکی سیڤیل خراونەتە بەردەم شەڕەکان لە کاتێکدا هەر جارە قەیرانێکی نوێی مرۆڤایەتی تۆمار دەکات. بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژ بە یاساکانی مرۆڤایەتی جیهانییە، و ئەگەر پشتڕاست بێتەوە دەچێتە خانەی تاوانی جەنگەوە."

XS
SM
MD
LG