Accessibility links

سەرۆک ترامپ ڕوسیا و ئێران بۆ هێرشی کیمیایی سوریا تاوانبار دەکات


سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دانۆلد ترامپ ڕۆژی یەکشەممە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن و ئێرانی تاوانبار کرد بۆ هێرشە کیمیاییەکەی سوریا کە بەلایەنی کەم 40 کەسی تێدا کوژراوە، و پەیمانی دا دەبێت نرخێکی زۆری ئەمە بدەن.

لە ڕەخنەیەکی ڕاستەوخۆی دەگمەن لە ڕێبەری ڕوسیا، سەرۆک ترامپ ڕایگەیاند سەرۆک پوتن، ڕوسیا و ئێران بەرپرسیارن بۆ پشتیوانی کردنیان لە " ئەسەدی ئاژەڵ" سەرۆکی سوریا بەشار ئەلئەسەد.

ترامپ لە زنجیرەیەک پەیامی تویتەریدا ڕایگەیاند " دەبێت نرخێکی گەورە بدەن" هەروەها نوسیویشیە " دەستبەجێ ڕێگاکان بۆ هاوکاری تەندروستی و لێکۆڵینەوەکان بکرێنەوە. کارەساتێکی تری مرۆڤایەتی لە پێناو هیچ ڕوویداوە. کارێکی قێزونە!"

ترامپ ئاماژەی بەوە نەکردووە وەڵامدانەوەی ئەمەریکا چۆن دەبێت، بەڵام ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و دژەتیرۆرسم تامس بۆسەرت بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی ABC گوتووە " هیچ بژارەیەک ڕەت ناکەمەوە."

سەرۆک ترامپ ئەو ناوچەیەی دۆما کە کارەساتەکە لێی ڕوویداوە بە ناوچەیەکی گەمارۆدراو لەلایەن لەشکری سوریاوە ناودێر کردووە و گوتویەتی بە تەواوەتی لە جیهانی دەرەوە دابڕاون.

سەرۆک ترامپ گوتوشیەتی ئەگەر سەرۆکی پێشوو باراک ئۆباما ئەو هێڵە سورە دیاری کراوەی ببەزاندایە و ئەسەدی بەرامبەر هێرشە کیمیاییەکانی ڕابوردوو بەرپرسیار بکردایە، ئەوا لەمێژ بوو کارەساتی سوریا کۆتاییپێهاتبوو! ئەسەد ببوو بە مێژوو.

XS
SM
MD
LG