Accessibility links

پاپا: هیچ شتێک ڕەوایی نادات بە هێرشی کیمیایی لە سوریا


پاپا فرانسس نوێژو نزای ڕۆژی یەکشەممەی بەوە کۆتایی پێهێنا کە گوتی " هیچ شتێک ڕەوایی نادات" بەبەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژ بە خەڵکی بێتاوان و داوای کرد ئەوانەی کە بەرپرسیارن بەرامبەر هێرشە کیماییە گومانبارەکەی سوریا هەوڵی دانوستاندن بدەن.

پاپا باسی لەو هەواڵانە کرد کە دەڵێن دەیان کەس لە ناویاندا ژن و منداڵیش لە هێرشی گازی ژەهراوی بۆ سەر شارۆچکەیەکی نزیک پایتەختی سوریا کوژراون. ئەو نوێژ و نزای کرد بۆ قوربانییەکان و خێزانەکانیان.

پاپا گوتی " هیش شەڕێک نییە شەڕی باش بێت یان خراپ، و هێچ شتێکیش ڕەوایەتی نادات بە کردارێکی لەم جۆرە دژ بە خەڵکی بێبەرگری." ئەو گوتیشی با نزا بکەین کە سیاسییە بەرپرسیارەکان و ڕێبەرە لەشکرییەکان ڕێگەیەکی تر هەڵبژێرن ئەویش ڕێگەی وتووێژکردنە کە تەنها ڕێگەیە بۆ هێنانی ئاشتی."




XS
SM
MD
LG