Accessibility links

نیگەرانییەکان لەمەڕ ئاڵۆزی بازرگانی جیهانی


سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و وەزیری دەرەوەی سینگاپور نیگەرانیان لەمەڕ ئاڵۆزییەکان بازگانی جیهانی و بەرزبوونەوی پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی دەربڕی لە کۆبونەوەکانی ڕۆژی یەکشەممە لە بێژینگ.

دوابەدوای لێدوانەکانی هاوشانە چینیەکەی، وەزیری دەرەوەی سینگاپور ڤیڤیان بالاکرشنان بەڵێنی دا هەناردەی بەرهەمی خۆماڵی لە بازرگانی ئازاد و ئابوری سەربەخۆدا دوو هێند بکات بە هاوبەری لەگەڵ چین.

بالاکرشنان گوتیشی " ئەمە کاتێکە لە جیهاندا کە سەرنجەکان بۆ سەر تاکلایەنانەو پاراستنی بەرهەمی خۆمالی بە داخەوە زیادیان کردووە."

لە کۆبونەوەیەکی جیادا، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرس چینی بە کێشەیەکی تەواو لە سیستەمی جیهانی لەقەڵەم دا.

گۆتێرێس بە وەزیری دەرەوەی چین وانگ یای گوت " تۆ ئاماژەت بە ڕیفۆرم و کرانەوە کرد، زۆر گرنگە لە کاتێکدا کە کەسانێکی تر ڕێبازی داخراویان هەیە.

گۆتێرس گوتی " چارەسەرکردنی ئەم کێشانە ئەوە نییە جیهانگەری بخرێتە ژێر پرسیارەوە، بەڵکو دەبێت جیهانگەری بەرەوپێش ببرێت. لەپەراوێز نان و پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکان نەبێت، بەڵکو هاوکاری زیاتری جیهان بێت."





XS
SM
MD
LG