Accessibility links

بەهۆی هێرشی خۆکوژی لە عێراق 4 کەس دەکوژرێت


کاربەدەستانی عێراقی لە ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند بەهۆی هێرشێکی خۆکوژی لە بنکەی پارتێکی سیاسی لە ڕۆژئاوای عێراق چوار کەس کوژران و حەوت کەسی تریش بریندار بوون لە ناویاندا کاندیدێکی هەڵبژاردنەکانی مانگی پێنج.

کاربەدەستێکی ئاسایشی خۆجێیی بە مەرجێک ناوی ئاشکرا نەکرێت بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی ڕاگەیاندووە، ئێوارەی ڕۆژی شەممە دوو هێرشبەری خۆکوژ بە جلوبەرگی سەربازییەوە چوونەتە ناو بنکەکانی پارتی ئەلحال کە یەکێکە لە پارتە بەناوبانگەکانی پارێزگای ئەنباری زۆینە سوننە ئاینزا.

ژەنەڕاڵ عوسمان ئەلمحەمەدی سەرۆکی ئۆپەراسیۆنە لەشکرییەکان بە ئاژانسەکەی گوتووە یەکێک لە هێرشبەرەکان پشتێنی تەقەمەنیەکەی لە کاتێکد تەقاندۆتەوە کە ڕێبەرانی پارتەکە خەریکی کۆبونەوە بوون لە بنکەی سەرەکی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن لە شاری هیت کە نزیکەی 200 کیلۆمەتر دوورە لە ڕۆژئاوای بەغداوە.ئەو گوتوشیەتی سێ ئەندامی ئاسایشی کوژراون و حەوت کەسیش بریندار بوون لە ناویاندا زەینەب عەبدلحەمید ئەلهیتیش کە کاندیدی پارتەکەیە.

کاربەدەستێکیش گوتی کارمەندێکی شارەوانیش لە ئەنجامی برینەکانی ڕۆژی یەکشەممە گیانی لەدەست دا.

ئەو کاربەدەستە گوتی هێرشبەری دووهەمیش بە ماوەیەکی کورت پاش ئەو هێرشە پشتێنەی تەقەمەنییەکانی تەقاندەوە بەڵام هیچ زیانێکی نەگەیاند.

هەتا ئامادەکردنی ئەمە هەواڵە هیچ کەسو لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتۆتە ئەستۆ.

XS
SM
MD
LG