Accessibility links

دۆزینەوەی تەرمی سێ منداڵ لە لیبیا


دەسەڵاتدارانی لیبیا دەڵێن تەرمی ئەو سێ منداڵەیان دۆزیوەتەوە کە زیاتر لە دوو ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژئاوای ترابلوسی پایتەخت ڕفێندرابوون.

ئەفسەری لێکۆڵینەوەی تاوانی لیبی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند تەرمەکان لە باشوری شارۆچکەی سورمان لە نزیکە کەناری دەریای ناوەڕاست دۆزراونەتەوە.

گروپە چەکدارەکان ئەو منداڵانەی خێزانی کاردار ڕیاد ئەلشەڕشارییان ڕفاندبوو و داوای پارەیان بۆ ئازادکردنیان کرد. ڕفاندنی ئەو منداڵانە لە مانگی 12 ی ساڵی 2015 ئاماژەیەک بوو بۆ تێکچوونی باری ئاسایش لە لیبیا لەوەتای سەرهەڵدانەکەی ساڵی 2011 وە.

منداڵەکان تەمەنیان لە نێوان 5 بۆ 12 ساڵ بوو کاتێک ڕفێندران. ئەلشەڕشاری بە میدیا خۆجەییەکانی گوت چەند ساڵە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی ئەو منداڵانە لە دەسەڵاتداران دەپاڕێتەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لەوەی بەدوای دۆسێکە بکەون.

لە مانگی سێ کاربەدەستێکی لێکۆڵینەوەکان ڕایگەیاند ڕێبەری ئەو دەستەیە دەستگیر کراوە و ئەندامەکانی تریش کوژراون.

XS
SM
MD
LG