وه‌کو ده‌ووترێ " سیاسه‌ت باوک و داێکی نییه، له سیاسه‌تدا نه دۆستی هه‌میشه‌یی هه‌یه وه نه دوژمنی هه‌میشه‌یی، به‌ڵکو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌میشه‌یی هه‌یه " ئایا ئه‌مه‌ریکا رێبازێکی دیاریکراوی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست هه‌یه وه یاخود کاره‌کانی له رۆژێکه‌وه بۆ رۆژێکی تره؟
شه‌ماڵ به‌شیری لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌وه وا نییه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان هه‌میشه کاتیین و رۆژانه کاتیان به‌سه‌ردا دێت و له‌و چوارچێوه‌شدا هاووپه‌یمانی و ستراتیژیهکانیش گۆڕانکاریان به‌سه‌ردا دێت، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست پێویستی به ره‌هه‌ندێکی ستراتیژیک و درێژخایه‌ن هه‌یه وڵاتانی زلهێزی جیهان که رۆژانه له چوارچێوه‌ی هه‌ژمونگه‌رایی و ده‌سه‌ڵاتداری نێۆنه‌ته‌وه‌ییدا ڕۆڵ ده‌بینن، به بێ ده‌سته به‌رکردنی سیاسه‌تی کورت خایه‌ن و درێژ خایه‌ن ناتوانن ڕووبهڕۆێ هه‌موو ئه‌و کۆسپ و ته‌گه‌رانه بن که له دونیای سیاسه‌تدا رۆژانه دێنه ئاراوه "
کاک شه‌ماڵ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " هه‌ر بۆیه سیاسه‌ت به بێ هێڵی سه‌ره‌کی، به بێ هێڵێک که بنه‌ماکانی فیکری، که بنه‌ماکانی به‌رژه‌وه‌ندی تێدا پێناسه کرابێ وه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه رۆژانه سیاسه‌ت دابڕێژرێته‌وه هه‌م له ئاستی کورت خایه‌ن وه هه‌م له ئاستی درێژ خایه‌ندا شیانی نییه، هه‌ر بۆیه ئه‌مه‌ریکا وه‌کو هێزێکی سه‌ره‌کی له ئاستی جیهاندا که ڕۆڵ ده‌بینێت له سه‌ر له ن‌و داڕشتنه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت ئاستی جیهانیدا بێگومان هه‌ڵگه‌ری هێڵی ستراتیژیکه وه هه‌م هێڵی درێژ خایه‌نی سیاسیشه ".
کاک شه‌ماڵ ده‌شڵێت "له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا ئه‌وه‌ی که رووبهرووێ ده‌بینه‌وه چه‌ندین ده‌وڵه‌ت نییه، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که رووبهرووێ ده‌بینه‌وه چه‌شنێک له عه‌قلیه‌ته، له شێوازی دهوڵهتمهداریدا، که مهرکهزگهرایه، پشت به یه‌ک دانه ئیتنیک، به یه‌ک دانه ئاێین ده‌به‌ستێ ".