سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی یەکشەممە جارێکی تر داوای یاسای توندتری کۆچبەری کرد و بەڵێنی دا هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر بەرنامەی ناسراو بە DACA نارکێت.
سەرۆک ترامپ سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری ڕایگەیاند " کارمەندانی پاسەوانانی سنوور ناتوانن کارەکانی خۆیان بە باشی بەڕێوەبەرن لەسەر سنوور بەهۆی یاسای ئەو یاسا گاڵتەجارییەی دیموکراتەکان وەکو ئەوە وایە بیگریت و ئازادی بکەیت. ڕەوشەکە مەترسیدارتر دەبێت بە هاتنی کاروانی زیاتر. کۆمارییەکان دەبێت یاسای توندتر پەسەند بکەن. چی تر ڕێککەوتنی DACA نامێنێت."
پاشان لە تویتێکی دوای ئەوەدا سەرۆک دەڵێت " ئەم خەڵکە زۆرەی کە دێن هەمویان هەوڵ دەدەن سود لە یاسای DACA وەربگرن."
DACA بەو یاسایە دەگوترێت کە ئەو منداڵانە دەگرێتەوە کە بە منداڵی دێنە ناو ئەمەریکاوە و لە میانەی بەڕێوەبەرایەتی پێشوی ئۆباما پەسەند کرا و ڕێگە دەدات ئەو منداڵانەی بە نایاسایی دەهێندرێنە ناو ئەمەریکاوە بتوانن لێرە بمێننەوەو بە یاسایی کار بکەن و بخوێنن.
بەڕێوەبەرایەتی ترامپ لە مانگی 9ی ڕابوردوو کۆتایی هێنا بەم بەرنامەیە بەڵام شەش مانگی بۆ کۆنگرێس تەرخانکرد کە بەرنامەیەکی هەمیشەیی لە بری ئەم بەرنامەیە پەسەند بگات.