Accessibility links

دەستەیەکی بەرایی چەکدارەکان دوا مۆڵگەی غۆتەی ڕۆژهەڵات جێدەهێڵن


دەستەیەکی بەرایی چەکدارەکان لە دوا مۆڵگەی غۆتەی ڕۆژهەڵاتدا ئەمڕۆ یەکشەممە چوونەتە دەرێ و ئەم هەنگاوەش هیوایەکی هێناوەتە ئاراوە کە شەڕەکان لەو ناوچەیەدا بەرەو تەواو بوون دەڕۆن.

هێزەکانی یەکەی ئەلڕەحمان ئەمڕۆ یەکشەممە دەستیانکرد بەو کشانەوەیە لە "دوما" لە کاتێکدا لە ڕۆژی شەممەوە زۆرێک لە ناوچەکانیان لەو هەرێمەدا چۆڵکردبوو.

لەشکری ئیسلامی، ڕێکخراوە سەرەکییەکانی سەرهەڵداوەکانی ئەو هەرێمەی سوریا "دوما" هێشتا لە وتووێژدایە لەگەڵ ڕوسیا بۆ گەیشتن بە سەودایەک لەسەر چۆنیەتی کشانەوە و مەرجەکانی ئەو کشانەوەیە و خۆبەدەستەوەدانیش. لەو دانوستاندنانەدا سەنگی خراونەتە سەر کشانەوە یانیش پێکهاتنەوە لەگەڵ حکومەتەکەی بەشار ئەلئەسەد سەرۆکی سوریادا.

تا ئێستاش وەک سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەی پێدەکەن، لەشکری ئیسلام و ڕوسیا هەندێک ڕێککەوتنی بەراییان هەن لەوانە گواستنەوەی بریندارەکانی لەشکری ئیسلام وەک ئەوەی لە ڕۆژی شەممەدا کردیان بۆ گواستنەوەی بریندارەکانیان بۆ ناوچەی ئیدلب. بەڵام هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هێشتا ئاشکرا نییە ئایا هەردوو لا گەیشتونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی یان نا، هەرچەندە میدیای سەر بە حکومەتی سوریا دەڵێت زانیاریەکان وەها نیشان دەدەن ڕوسیا و لەشکری ئیسلام گەیشتونەتە ڕێککەوتن.

لە مانگی ڕابردوودا هێزەکانی یەکەی ڕەحمان لەگەڵ لەشکری سوریادا گەیشتنە ڕێککەوتن و ڕێککەوتنەکەش بە سەرپەرشتی ڕوسیاییەکان بووە.

کەوتنی دوما گورزێکی گەورە دەبێت بە ڕووی سەرهەڵداواندا و دەشێت بەهێزترینیش بێت لەوەتای ساڵی 2016 ەوە بەر سەرهەڵداوان کەوتبێت.

XS
SM
MD
LG