Accessibility links

بومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگای کرماشان دەهەژێنێت


کرماشان

تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕادەگەیەنێت بومەلەرزەیەک کە هێزەکەی 5.3 بوو پارێزگای کرماشانی هەژاند.

ناوەندی بومەلەرزەکە شارۆچکەی کوردنشینی سەرپێڵی زەهاو بو کە یەکێکیشە لەو ناوچانەی بەهۆی بومەلەرزەکەی مانگی 11 کە هێزەکەی 7.2 بوو و 600 کەسی کوشت، زیانێکی زۆری لێ کەوت.

ئاژانسی نیمچە فەرمی ISNA دەڵێت بەلایەنی کەم 37 کەس بەهۆی بومەلەرزەکەی ڕۆژی یەکشەممەوە بریندار بوون 27 کەس لەوانە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

XS
SM
MD
LG