Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: ئامادەین بۆ باشکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕوسیا


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکو ماس هەوڵ دەدات دەستبکاتەوە بە دیاڵۆگ لەگەڵ ڕوسیا و وردە وردە پەیوەندییەکان باش بکاتەوە پاش دەرکردنی دیپلۆماتەکانی لەسەر هێرشێکی مەتریاڵی ژەهراوی بۆ سەر سیخوڕێکی پێشووی ڕوسی لە بەریتانیا.

ڕاوێژکاری کۆنەپارێزی ئەڵمانیا ئەنگێلا مێركلو ماس بەشدار بوون لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و وڵاتانی تری ئەوروپا بۆ پشتیوانی کردن لە بەریتانیا لە کێشیەکی گەورە لەسەر ئەو هێرشە بۆ سەر سەرگێ سکریپاڵ و یۆلیای کچی.

ماس کە ئەندامێکی پارتی سۆشیال دیموکراتە پارتەکەی ڕای جیاجای تێدایە لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕویسا لەسەر ئەم مەسەلەیە، بە ڕۆژنامەی Bild am Sonntagی ئەڵمانی گوتووە لەم چەند ساڵەی ڕابوردوودا بەهۆی ڕەفتارەکانی ڕوسیا متمانەکردن پێی زۆر کەمبۆتەوە.

ئەو گوتوشیەتی " لە هەمان کاتیشدا، ئێمە پێویستمان بە ڕوسیایە وەکو هاوبەشێک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی هەرێمەکە، بۆ بێچەککردن و وەکو پشتیوانێکی سەرەکی هاوپەیمانێتی جیهانی".

ماس بە ڕۆژنامەکەی گوتووە بەهۆی ئەم هۆکارانەوەیە ئێمە ئامادەین بۆ وتووێژکردن و هەوڵی دروستکردنەوەی پەیوەندییەکان هەنگاو بە هەنگاو ئەگەر ڕوسیا ئامادەبێت.

ئەو هەروەها بەرگریشی لە بڕیاری دەرکردنی دیپلۆماتەکانی ڕوسیا کردووە و دەڵێت گرنگ بوو بۆ " نیشاندانی هاوسۆزی لەگەڵ بەریتانیا و نیشاندانی یەکگرتووی."

XS
SM
MD
LG