Accessibility links

نزاکانی پاپا فرانسس لە جەژنی هەستانەوەی پێغەمبەر عیسا


پاپا فرانسس لە وتاری جەژنی هەستانەوەی پێغەمبەر عیسا لە ڕۆژی یەکشەممە نزای بۆ ئاشتی کرد لەسەر خاکی پیرۆز، ئەمەش دوو ڕۆژ پاش ئەوەی 15 فەلەستینی لەسەر سنوری نێوان غەزەو ئیسرائیل کوژران. پاپا گوتی ناکۆکییەکانی ئەو ناوچەیە لە بەرژەوەندی خەڵكی بێ تاواندا نییە.

پاپا لە پەیامی ڕۆژی یەکشەممەیدا بۆ خەڵکی شارەکەی و خەڵکی جیهان ئەم قسانەی کرد لە کاتێکدا دەیان هەزار کەس لە بەردەم کڵێساکەی ئامادە بوون.

پاپا هەروەها نزای کرد بۆ کۆتایی هاتن بە کوشتنکاری لە سوریاو داوای کرد ڕێگە بدرێت هاوکاری مرۆیی بچێتە ناوەوە، و هەروەها نزای بۆ خەڵکی لە سودانی باشور و کۆماری دیموکراتی کۆنگۆش کرد.

پاپا فرانسس سەنگی خستە سەر توندوتیژیەکانی ڕۆژی هەینی ڕابوردوو لە غەزە و داوای ئاشتبوونەوەی لەسەر خاکی پیرۆز کرد، ئەو هەروها گوتی بەردەوامی ناکۆکییەکان لە بەرژەوەندی خەڵکی بێتاواندا نییە.

XS
SM
MD
LG