Accessibility links

دیپلۆماتە ڕوسیایە دەرکراوەکان لە ئەمەریکاوە دەگەڕێنەوە مۆسکۆ


دیپلۆماتە ڕوسیاییەکانی کە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەرکراون لەگەڵ خێزانەکانیان گڕانەوە بۆ مۆسکۆ.

ئاژانسە دەنگوباسەکانی ڕوسیا دەڵێن ئەوان بە دوو گەشتی جیاواز لە ڕۆژی یەکشەممە گەڕانەوە بۆ فڕۆکەخانەی ڤنۆکۆڤۆی مۆسکۆ. یەکێک لە فڕۆکەکان دیپلۆماتانی باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە واشنتۆنی تێدا بوو و ئەوەی تریش دیپلۆماتەکانی کۆنسۆڵخانەی ڕوسیا لە نیویۆرک و کارمەندانی باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکانی تێدا بوو.

لە هەفتەی ڕابوردوو وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕیاری دەرکردنی 60 دیپلۆماتی ڕوسیای لە وڵاتەکەی دەرکرد، ئەمەش بەشێک بوو لە دەرکردنی دیپلۆماتانی ڕوسیایی لە چەندین وڵاتی هاوپەیمانی ناتۆ بەهۆی بەکارهێنانی مەتریاڵی ژەهراوی لەشکری لە دژ بە سیخوڕێکی پێشووی ڕوسیا و کچکەی لە سەر خاكی بەریتانیا.

بەریتانیا دەڵێت ڕوسیا دەستی هەبووە لە هێرشەکەی 4 ی مانگی 3 بە مەتریاڵی ژەهراوی دژ بە سەرگێ سکریپاڵ و یولیای کچی لە شاری سالسبوری بەریتانیا. مۆسکۆ زۆر بە توندی نکوڵی لێ دەکات و بڕیاری تۆڵەکردنەوەی بە دەرکردنی دیپلۆماتانی ڕۆژئاوای لە وڵاتەکەی داوە.

XS
SM
MD
LG