Accessibility links

چین دەڵێت مەشقە سەربازییەکان لە دەریای باشووری چیندا تەنها ڕۆتینین


وەزارەتی بەرگری چین وتی سوپا مەشقێکی ڕۆتینی ئەنجام دەدات لە دەریای باشووری چیندا، بەڵام لێدوانی لەسەر کەشتیە فڕۆکە هەڵگرەکان نەدا کە چین لەوێ هەیەتی.

وێنەکان کە لەڕێی مانگە دەستکردەکانەوە گیراون پیشانی دەدەن کە دەیان کەشتی دەریایی چینی بەشدارن لە مەشقەکانی ئەم هەفتەیەدا و کەشتیە فڕۆکە هەڵگرەکانیان لەگەڵدایە لە دەرخستنی هێزێکی گەورەدا لە نزیک دوورگەی هاینانی چینی لە دەریای باشووری چین.

وێنەکان جەختیان لەوە کردەوە کە کۆمەڵێک کەشتی فڕۆکە هەڵگری چینی چوونەتە ڕێڕەوێ ناوچەیەکی بازرگانی گرنگەوە کە هێزی دەریایی چینی وتی ئەوە لە چوارچێوەی مانۆڕێکی سەربازییدایە کە ساڵانە ئەنجام دەدرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG