Accessibility links

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح:له‌ زاخۆ هێرش كرایه‌ سه‌رم 


Ali Hama Salih

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت،سه‌ر له‌به‌یانی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ هێرش كرایه‌ سه‌رم و تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره‌ش ده‌ستگیرنه‌كرێت پارتی دیموكراتی كوردستان و ئاسایشی پارتی به‌به‌رپرس ده‌زانم."

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ له‌لێدوانێكیدا بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی"چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ زاخۆم،به‌ڵام ئاگادارم به‌رده‌وام چاودێریم ده‌كرا هه‌ر جاره‌ی به‌جۆرێك،تا سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی گه‌ڕان له‌ناو بازاڕی زاخۆ هێرش كرایه‌ سه‌رم."

وێنه‌ی ساتی هێرشكردنه‌ سه‌ر عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌زاخۆ-له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
وێنه‌ی ساتی هێرشكردنه‌ سه‌ر عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌زاخۆ-له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ كێ بوون هێرشیان كرده‌ سه‌رت؟عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح وتی" تا ئه‌وكاته‌ی ڕێ و شوێنی یاسایی ده‌گریرێته‌ به‌ر به‌كردار له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئاسایشه‌وه‌ من پارتی و ئاسایش به‌ ئه‌نجامده‌ری ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ ده‌زانم."

وتیشی"ئاسایش گه‌یشتۆته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و داوایان لێكردووم زاخۆ به‌جێ بهێڵم و به‌سه‌یاره‌ی خۆیان من هێنا بۆ دهۆك ئێستا له‌ دهۆكم."

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح ئه‌وه‌شی وت"به‌رپرسانی ئاسایشی دهۆك داوای لێبوردنیان كردووه‌ و به‌ڵێنی گرتنه‌به‌ری ڕێ و شوێنی یاساییان داوه‌،ئێمه‌ش چاوه‌ڕێین هیوادارین به‌كرده‌وه‌ ئه‌و به‌ڵێنه‌یان بهێننه‌ دی."

هه‌روه‌ها وتی"من بیست گۆڕانخوازم له‌گه‌ڵ بوو,به‌ڵام سه‌رم كه‌مێك ئازاری گه‌یشتووه‌،به‌ڵام گرنگ نیه‌ له‌م وڵاته‌ خه‌ڵك شه‌هید ده‌كرێت،من با په‌رله‌مانتاریش بم ئه‌وان حساب بۆ پارێزبه‌ندی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ناكه‌ن."

ڕاشیگه‌یند،با ئاسایش و پارتی به‌فه‌رمی پاساوی هێرش كردنه‌ سه‌رم به‌وه‌ بهێننه‌وه‌ كه‌ من بۆ هاندانی خه‌ڵك بۆ خۆپیشاندان له‌ زاخۆ بووم ئه‌وكات منیش به‌فه‌رمی وه‌ڵامم ده‌بێت،ئه‌م وڵاته‌ هی خۆمانه‌ له‌هه‌ر شوێنێك بین."

ده‌نگی ئه‌مریكا چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی كرد به‌ فه‌رهاد ئه‌تروشی پارێزگاری دهۆك به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌دایه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG