سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنی دژ بە پەکەکە لە باکوری عێراق دەستپێدەکات.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنەکان لە شەنگالەوە دەستی پێکردووە وەک دەڵێت بۆ پاککردنەوەی ناوچە شاخاوییەکان لە پەکەکە.
سەرۆکی تورکیا گوتوشیەتی ئەگەر پەکەکە شەنگال و قەندیل چۆڵ نەکات ئەوا دەبێت خۆمان پێیان چۆڵ بکەین.
پەکەکە لە ساڵی 2015 چووە شەنگالەوە بۆ شەڕی دژ بە داعش بەڵام لەم هەفتەیە کشانەوەی خۆیان ڕاگەیاند. لە ئێستادا دیار نییە چەند هێزیان لە ناوچەکە ماون.
لەشکری تورکیا لە ساڵی 2015 وە هێرشەکانی دژ بە پەکەکە دەستپێکردۆتەوە پاش تێکچوونی پرۆسەی ئاشتی.