Accessibility links

باراک ئۆباما: ڕێککەوتن لەگەڵ کۆریای باکور کارێکی ئاسان نییە


سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا باراک ئۆباما ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند وتووێژکردن لەگەڵ کۆریای باکور لەسەر بەرنامەی چەکە ناوکییەکانی زۆر سەخت دەبێت، بەشێکی لەبەر ئەوەی لەپەراوێزنانی وڵاتەکە شیانی بەرزکردنەوی کەم دەکاتەوە وەکو بازرگانی قەدەغەکردنی گەشتکردنی دژ بە پیونگیانگ.

ئۆباما لە میانەی گەشتەکەیدا بۆ تۆکیۆ گوتی " کۆریای باکور نمونەی وڵاتێکە کە دوورە لە یاساو ڕێساکانی نێونەتەوەیی و لە تەواوی جیهان دابڕاوە."

ئەو گوتی هەوڵەکان بۆ ئەوەی کە وا بکەیت کۆریای باکور دەستبەرداری چەکی ناوکی بێت سەختە، بەڵام گوتیشی کارکردنی وڵاتەکان پێکەوە لە ناویاندا چین، کۆریای باشور و ژاپۆن بۆ فشار خستنە سەر کۆریای باکور باشترە لەوەی وڵاتیک بە تەنها هەوڵ بدات.

سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا گوتیشی هەوڵەکانی ڕابوردووی ئەمەریکا لەسەر چەکی ناوکی ئێران سەرکەوتووتر بوو چونکە بەرژەوەندی بازرگانی زیاتر هەبوو لە ئارادا، بەڵام پەیوەندی بازرگانی و گەشتکردن لەگەڵ کۆریای باکور زۆر کەمە بۆ دەستپێکردن.

ئۆباما لە ڕێوڕەسمێکدا ئەم قسانەی کرد کە لەلایەن گروپێکی ناحکومی ژاپۆنی ڕێکخرابوو. سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە گەتێکدایە بۆ وڵاتانی ئاسیا پاسفیک لە ناویاندا سینگاپور، نیوزیلاند و ئوسترالیاش. پاش تەواوبوونی خولی سەرۆکایەتی ئۆباما سەرنجی خستۆتە سەر پەروەردە کردنی گەنجان بۆ ڕێبەرایەتی کردن.

XS
SM
MD
LG