Accessibility links

خۆپیشاندانی دژ بە یاسای چەک لە ئەمەریکا


خوێندکارێکی ئامادەیی ڕۆژی شەممە لە خۆپیشاندانی بە ناوی " ڕێپێوان بۆ ژیانمان" گوتی " شەڕ بکەن لە پێناو ژیانتان".

ئێما گۆنزالێس وەکو یەکێک لە ڕێبەرەکانی خوێندکارەکان کە ژمارەیەکی زۆریان لە ئامادەیی ستۆنمان دۆگلاسی پارکلاند فلۆریداوە هاتبوون، ئەو خوێندنگایەی کە لە مانگی ڕابوردوو 17 خوێندکاری تێکدا کوژران، کەسێکی زۆر دیاری خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی شەممە بوو.

گۆنزالێس و خوێندکارەکانی تری ئەو خوێندنگایەی فلۆریدا ئەم خۆپیشاندانەیان لە واشنتۆن ڕێکخست بۆ داواکاری توندکردنی یاساکانی چەک. زیاتر لە 800 خۆپیشاندانی هاوشێوەش لە شارەکانی تری ئەمەریکا و سەرانسەری جیهان ئەنجام درا.

تەقەکردنەکەی ئەم دواییانە لە خوێندنگایەی فلۆریدا بوو بەهۆی توڕەبوونێکی زۆر و جموجۆڵی سیاسی لەناو گەنجەکانی سەرانسەری ئەمەریکا.

گۆنزالێس لە میانەی وتارەکەیدا بۆ ئامادەبووان لە شوێندێکا شەش خولەک و 20 چرکە بێدەنگ وەستا، ڕێک بەوەندە کاتە هێرشبەرەکەی خوێندنگاکەی 17 کەسی کوشت. پاشان گوتی هێرشبەرەکە کۆتایی بە تەقەکانی هێنا ئێمەش زۆر زوو دەمانچەکەی قەدەغە دەکەین. ئەو بە ئامادە بوانی گوت لە پێناو ژیانی خۆتاندا شەڕ بکەن بەر لەوەی پێش ئەوەی ببێت بە کاری کەسێکی تر.

سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ڕێکخراوی چەکی نیشتمانی ناسرا بە NRA کە هەمیشە دژی توندکردنی یاسای چەک بووە لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، پەیامێکی بڵاو کردەوە کە تیایدا دەڵێت " خۆپیشاندەرانی ئەمڕۆ خۆڕسکی نین. ملیاردێرەکانی دژی چەک و ناودارەکانی هۆلیود منداڵان وەکو بەشێک لە پلانەکەیان بۆ لەناوبردنی دووهەم بەندی دەستووری ئەمەریکا بەکاردەهێنن و ڕێگەمان لێ ەگرن بەرگری مافی خۆمان و ئەو کەسانە بکەین کە خوشیان دەوێین.

XS
SM
MD
LG