Accessibility links

مەحمود بالی : دانیشتوانی کۆبانی ماڵەکانی خۆیان بۆ ئاوارەکانی عەفرین ئاوەڵا کردووە


هاوکاتی چوونە ناوەوەی لەشکری تورکیا و هێزەکانی تری ئۆپزسیۆنی سوریا کە هاوپەیمانی ئانکەرەن بۆ ناو شاری عەفرین، تەنانەت پەیوەندی تەلەفونیش لە شارەکەدا وەستا.

بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا هەوڵێکی زۆری دا لەڕێی هۆکانی گەیاندنەوە پەیوەندی بە "نەورۆز ڕەشۆ" پەیامنێری دەنگی ئەمریکاوە بکات لە شاری عەفرین، وەلێ هیچ یەکێک لە پەیوەندییەکان سەرکەوتوو نەبوون.

مەحمود بالی پەیامنێری دەنگی ئەمریکا لە کۆبانی، لە وتووێژەکەیدا لەگەڵ ڕەڤین دۆسکی ئاماژە بەوە دەکات بەپێی دیمەنە ڤیدیۆییەکان لەشکری تورکیا و هاوپەیمانەکانی کۆنترۆڵی تەواوەتی شاری عەفرینیان کردووە و ئاڵای تورکیاش هەڵکراوە.

مەحمود بالی دەڵێت بەپێی ئەو دیمەنە ڤیدیۆییانەی گەیشتونەتە دەستی خەڵک، تاڵانکردنی ماڵ و موڵکی خەڵکی عەفرین دەستیپێکردووە لەوانە ئۆتۆمبێل و ماشێنەکانی تایبەت بە کشتوکاڵ.

پەیامنێری دەنگی ئەمریکا دەڵێت بەشێکی جەنگاوەرانی کورد کشاونەتەوە بۆ ناوچەی شەهبا کە لەژێر کۆنترۆڵی یەپەگەدایە و دەشڵێت بەشێکی خەڵکی سیڤیلیش گەیشتوونەتە هەمان ناوچە و بەشێکی تری دانیشتوانی شارەکەش خۆیان گەیاندۆتە شاری کۆبانی و ئاماژەش بەوە دەکات هێشتا دیارنییە ئایا ئەو خەڵكە سیڤیلە دەگەڕێنەوە بۆ شاری عەفرین یان نا، چونکە ڕەوشەکە ناجێگیرە.

هاوکاتی ئەو زیاتر لە 55 ڕۆژەی هێزە کوردییەکان بەرەنگاری هێرشەکانی تورکیا دەبوونەوە، قوربانییەکی زۆر هەبوون و بریندارەکانیش لە نەخۆشخانەی عەفرین هێڵرابوونەوە، وەک مەحمود بالی دەڵێت لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی نەخۆشخانەکەی کردبوو، وە دەشڵێت بە سوود وەرگرتن لەو هێوریەی لە 48 کاتژمێری ڕابردوودا هەبوو لە ڕەوشی شەڕی زەمینیدا، هێزەکانی یەپەگە توانیبوویان بریندارەکان بگوێزنەوە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:08 0:00

XS
SM
MD
LG