Accessibility links

عوسمان شێخ عیسا: شەڕی عەفرین دۆگۆڕێت بۆ شێوازی شەڕی گەریلایی


کاربەدەستێکی کوردەکانی سوریا دەڵێت شەڕ لەگەڵ تورکیا لە ئێستادا چووە قۆناغێکی نوێی شێوازی شەڕی گەریلایی، پاش ئەوەی هێزەکانی تورکیا و هاوپەیمانەکانیان چوونە ناو شاری عەفرینیەوە.

کاربەدەستە کوردەکان و چاودێرانی شەڕەکە دەڵێن ژمارەیەک لە شەڕڤانان هێشتا لە ناو شاری عەفین ماونەتەوەو بەرگری دەکەن.

عوسمان شێخ عیسا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری عەفرین، ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەگەریدا ڕایگەیاند هێرشەکەی تورکیا بە مەبەستی پاکتاوکردنی کوردە لە شارەکە.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی کە لە نزیک شاری عەفرین ئەنجام درابوو شێخ عیسا گوتی " شەری دژ بە داگیرکەرانی تورک لە شەڕی ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕاستەوخۆوە دەگۆڕێت بۆ شێوازی شەڕی گەریلایی." ئەو گوتیشی شەڕڤانە کوردەکان لە عەفرین ماون و لە هەمو دەرفەتێکدا هێرش دەکەنە سەر لەشکری تورک و هاوپەیمانە سورییەکانیان."

شێخ عیسا گوتیشی " هێزەکانمان دەبن بە کابوسێکی بەردەوام بۆیان."

XS
SM
MD
LG