Accessibility links

سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ ڕوسیا بە تۆمەتی ئاژاوە نانەوە لە ڕۆژئاوا تۆمەتبار دەکات


سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یێنس ستۆڵتنبێرگ
سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یێنس ستۆڵتنبێرگ

سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یێنس ستۆڵتنبێرگ وتی ڕۆژی دووشەممە چاوی بە وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن دەکەوێت بۆ باسکردن لەو ژەهراویکردنەی سیخوڕە ڕووسییەکە کە لە خاکی بەڕیتانیادا ڕوویدا.

هەروەها ستۆڵتنبێرگ ڕوسیای بە تۆمەتی ئاژاوە نانەوە لە ڕۆژئاوادا تۆمەتبار کرد.

وتی بەڕیتانیا دەتوانێت پشت بە هاوپەیمانێتی ناتۆ ببەستێت، بەڵام ئاماژەشی بەوەدا لەندەن داوای چالاککردنی بەندی بەرگری هاوبەشی ناتۆی نەکردووە و هەروەها داوای یارمەتیشی نەکردووە لە لێکۆڵینەوەکاندا.

ستۆڵتنبێرگ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ژەهراویکردنەکە لە ساڵزبری ڕوویداوە لەچوارچێوەی ئەو بەرنامەیەدا کە چەند ساڵێکە بینیومانە." ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ ئەو بەرنامەیەی ڕوسیا پەیڕەوی دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG