Accessibility links

تاقیکردنەوەی موشەکی نوێی ڕوسیا


ڕوسیا ڕادەگەیەنێت توانیویەتی سەرکەوتوانە تاقیکردنەوەی موشەکەکانی بکات کە بە موشەکەکانی ڤلادمێر پوتن ناسراوە. ئەم موشەکانە بە چەکێکی نمونەیی دادەنرێن.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا ئەو بەرنامە موشەکییە ئاشکرا کرا و وەزارەتی بەرگری ڕوسیاش دەڵێت موشەکەکان ڕێک لەو نیشانانەی داوە کە بە پێی پلانێکی پێشوەخت بۆیان دانرابوو.

ئەم موشەکانە ئەوانەن کە پێشتر سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن لەو وتارەیدا ئاشکرای کردن کە بۆ سەرانسەری ڕوسیا لەسەر ڕەوشی وڵاتەکەی پێشکەشی کرد.

ئەم مەشەکە نوێیانەی مۆسکۆ دە هێندە خێراترن لە خێرایی دەنگ.

ئاشکرا کردنی ئەم بەرنامە موشەکییە نیگەرانییەکی زۆری لای وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیشی لە ئەوروپادا دروست کردووە.

XS
SM
MD
LG