Accessibility links

هێرشی تورکیا بۆ سەر ئامانجەکانی پەکەکە


ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی تورکیا ئانادۆڵۆ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرشیان کردۆتە سەر بەلایەنی کەم 18 ئامانجی پەکەکە لە ناو باکوری عێراق.

هێشەکان ڕۆژانی شەممەو یەکشەممە ناوچەکانی خواکورک، زاپ،مەتین، گارا و ئاڤاشینی کردبوو بە ئامانج.

تورکیا لە ڕابوردوشدا زۆر جار هێرشی کردۆتە سەر پەکەکە لەو ناوچەیە کە بنکەیان لە قەندیلە.

لە مانگی یەکەوە تورکیا دەستی کرد بە ئۆپەراسیۆنێکی لەشکری بۆ سەر شاری عەفرین لە باکوری سوریا کە بە دەست یەپەگەوە، تورکیا ئەوانیش بە بەشێک لە پەکەکە دەزاێت.

پشتیوانی کردنی ئەمەریکاش لە یەپەگە لە شەڕی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامیدا لە سوریا، بوو بەهۆی ئاڵۆزی لە پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمەریکادا کە هەردووکیان ئەندامی هاوپەیمانێتی ناتۆن.

XS
SM
MD
LG