وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەنقەرە وتی جارێکی دیکە دەرگاکانی دەکاتەوە و هەموو خزمەتگوزارییەکان وەکو هەمیشە بەردەوام دەبنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی دوو ڕۆژ باڵیۆزخانەکە داخرا بەهۆی هەڕەشەی ئەمنییەوە.
وتەبێژی باڵیۆزخانەکە دەیڤد جینەر وتی " لە ڕۆژی چوارشەممەوە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەنقەرە بەشێوەیەکی ئاسایی کارەکانی دەکات و هەموو خزمەتگوزارییەکان پێشکەش دەکات."
وتیشی " سوپاسگوزاری پشتیوانی بەردەوامی پۆلیسی وڵاتەکە دەکەین لە پاراستنی ئاسایشی دامەزراوەکانمان و کارمەندەکانماندا."
جێی ئاماژەیە پۆلیسی تورکیا ڕۆژی دووشەممە چوار هاوڵاتی عێراقی دەستگیرکرد بە تۆمەتی ئەوەی گومانی ئەوەیان لێدەکرا پلانیان گێڕابێت بۆ هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەنقەرە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز