سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین نەتەنیاهۆ ڕایگەیاند ڕۆژی دووشەممە لە کاتی کۆبونەوەیدا لەگەڵ سەرۆک ترامپ باس لە شیانی ئامادەبوونی سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکات بۆ بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە مانگی پێنج لە ئورشەلیم.
نەتەنیاهۆ ئەم قسانەی شەوی شەممە کرد بەرلەوەی بەڕێبکەوێت بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەواناندا سەبارەت بە بانگهێشتکردنی سەرۆک ترامپ بۆ بۆنەکە، ئەو گوتی بە دڵنیاییەوە باس لە شیانی هاتنی دەکەم.
سەرۆک وەزیری ئیسرائیل گوتیشی من زۆر سوپاس گوزارم بۆ ئەو بڕیارە مێژوویەی کە دای بۆ دانپیانان بە ئورشەلیم وەکو پایتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ڕۆژی سەربەخۆییماندا.
بۆ فەلەستینیەکان ئەو ڕۆژی وەکو ساڵیادی نکبە یان کارەسات دادەنرێت کە لەو ڕۆژەدا سەدان هەزار فەلەستینی هەڵاتن یان بە زۆر دەرکران لە دەمی شەڕی دروستبوونی وڵاتی ئیسرائیلدا.