Accessibility links

هاووڵاتیانی ئیتالیا لە هەڵبژاردنی گشتیدا دەنگی خۆیان دەدەن


هاووڵاتیانی ئیتالیا ڕۆژی یەکشەممە لە هەڵبژاردنێکدا دەنگ دەدەن کە ئەنجامەکەی نادیارە کە ئیتالیا دەکەوێتە دەستی پاپولیستەکان، ئەوانەی کە گومانیان لە یەکێتی ئەوروپا هەیە یان ئەو پەڕی ڕاستڕەوەکان.

ژمارەیەکەی زۆر خەڵک بۆ زیاتر لە کاتژمێرێک لە ڕیزەکاندا مابوونەوە تا دەنگی خۆیان بدەن بۆ یەکەم جارە پرۆسەکە بەو شێوەیە بڕوات تا ڕێگە لە فێڵ کردن بگیرێت لە هەڵبژاردنەکەدا.

ڕاوەرگرتنە گشتییەکان وەها نیشان دەدەن لایەنەکەی سیلڤیۆ بیرلیسکۆنی سەرۆک وەزیری پێشوی وڵاتەکە هاوپەیمانەکانی گەورەترین فراکسیۆنی ناو پەرلەمان پێکبهێنن. بەڵام وەک ئەنجامەکانی ئەو ڕاوەرگرتنە دەڵێن ناگاتە ئەوەی ببنە زۆرترایەتی لە پەرلەماندا.

لە پالێرمۆ ژمارەیەک بنکەی دەنگدان هەتا دوو کاتژمێریش بەر لە کاتی هەڵبژاردن داخرابوون بەهۆی ئەوەی کە وەرەقەی هەڵەی بۆ چوو بوو و نزیکەی 200 هەزار وەرەقەی دەنگدان لە شەوی ڕابوردوو چاپکرایەوە. لە چەندین شوێنی تریش ڕاپۆرت هەبوون لەسەر وەرەقەی هەڵەی دەنگدان.

زیاتر لە 46 ملیۆن کەس مافی دەنگەدانیان هەیە لەم هەڵبژاردنەی ڕۆژی یەکشەممە لە ناویاندا ئەو هاووڵاتییە ئیتالیانەش کە لە دەرەوەی وڵات دەژین. دەنگدانەکە هەتا کاتژمیر 11 ی شەو بەردەوام دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت ئەنجامەکەی ڕۆژی دووشەممە دەربکەوێت.

XS
SM
MD
LG