Accessibility links

هێزەکانی حکومەتی سوریا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان پێشوەچوون دەکەن


میدیای دەوڵەتی سوریا و چالاکوانان ڕایدەگەیەنن سەربازانی سوریایی و هاوپەیمانانیان دەستیان گرتووە بەسەر ژمارەیەک گوند و شارۆچکە لە ناوچەکانی ژیر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان لە نزیک پایتەخت. ئەمەش زۆرترین پیشوەچوونیانە لەوەتای دەستپێکردنی هێرشە فراوانەکەی مانگی ڕابوردۆوە.

ناوەندی میدیای لەشکری سوریا دەڵێت هێزەکانی حکومەت بەلایەنی کەم شەش گوندو ناوچەی کەناری ڕۆژهەڵاتی غۆتەیان گرتووە. گروپەکانی سەرهەڵداون هێرشی بەرپەرچدانەوەیان لە ڕۆژی یەکشەممە ئەنجام داوە، شەڕکەرەکانیان ناردۆتە هێڵەکانی پشت هێزەکانی حکومەتەوە و لەوێوە زنجیرەیەک هێرشیان ئەنجام داوە. ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت سەرهەڵداوان توانیویانە دەست بگرتن بەسەر بەلایەنی کەم ناوچەیەکەوە لە کاتێکدا شەڕ بەردەوامە.

ڕۆژهەڵاتی غۆتە بەلایەنی کەم 400 هەزار کەسی تیادا دەژێت، چەندین مانگە بە شێوەیەکی زۆر دەوروبەری گیراوەو ڕۆژانە بۆردومان دەکرێت. هیچ کەسێکی سیڤیل نەیتوانیوە لەو ڕێڕەوە مرۆڤایەتیی لەلایەن ڕوسیا و حکومەتی سوریاوە نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر دانرا لە ناوچەکە دەربچێت.

XS
SM
MD
LG