Accessibility links

پوتن: ڕوسیا موشەکی نوێی ناوکی تاقیکردۆتەوە


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند لەشکری وڵاتەکەی چەند چەکی نوێی ناوکی تاقیکردۆتەوە، لە ناویاندا موشەکێکی جۆری کروس کە گوتی مەوداکەی بێسنورە و دەتوانێت هەمو سیستمی بەرگری موشەک تێپەڕێنێت.

ئەو لە وتارێکیدا لە سەر ڕەوشی وڵات بەر لە هەڵبژاردنەکانی 18 ی مانگی 3 ئەم قسانەی بۆ یاسادانەران کرد. پوتن ئێستا لە سێهەم خولی سەرۆکایەتیدایە و بە شێوەیەکی زۆر چاوەڕوان دەکرێت خولێکی تری شەش ساڵی بباتەوە.

جگە لە موشەکە کروسەکە، پوتن گوتی ڕوسیا مەشەکێکی نوێی بالاستیکی تاقیکردۆتەوە کە مەوداکەی لەوانی پێشووتر درێژترە و توانایی هەڵگرتنی کێشی زیاتری هەیە.

ڕێبەری ڕوسیا گوتیشی ئامانجی کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژارییە بە لە سەدا پەنجا لە ماوەی تێرمی داهاتویدا و گوتیشی لە پێناو ڕۆشتن بەرەو پێشکەوتن پێویستی بە تێکنالۆژیای پێشکەوتوو هەیە.

XS
SM
MD
LG