Accessibility links

بەهۆی ‌هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین 78 منداڵ بوون بە قوربانی


بە پێی ئامارەکانی مانگی سوری کوردی لە عەفرین، لە سەرەتای هێرشە ئاسمانییەکانی و زەمینیەکانی تورکیاوە بۆ سەر عەفرین 78 منداڵی عەفرین بوون بە قوربانی 24 لەوانە گیانیان لە دەستداوە و 54 یش بریندار بوون.

هاوسەرۆکی مانگی سوری کورد لە عەفرین دکتۆر نوری قەنبەر بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ئەوان هەستاون بە کۆکردنەوەی بەڵگەکان لەسەر ئەو منداڵانە.

دکتۆر قەنبەر گوتیشی هەتا ئێستا یونسێف هیچ ڕاپۆرتێکی لەسەر منداڵانی عەفرین بڵاو نەکردۆتەوە سەرەڕای ئاگادارکردنەوەیان.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان نەورۆز ڕەشۆ لە عفرین ببیستن

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:34 0:00

XS
SM
MD
LG