پرۆفیسۆر مەسوت یەیەن لە چوارچێوەی کارەکانی ڕۆڵی کۆمەگەی سڤیل بە سەردانێک لە ئامد بوو. ئەو چەندین زانیاری لەسەر ڕەوشی کورد و چارەسەری کێشەکان، ئۆپەراسیۆنی عەفرین و هەروەها ڕەوشی ڕێکخراوە سیڤیلیەکان لە تورکیا دا. هەر لەسەر ئەو بابەتانەش بیروڕای خۆی بۆ دەنگی ئەمەریکا خستە ڕوو.
سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین پرۆفیسۆر یەیەن بە دەنگی ئەمەریکای گوت " تورکیا دەتوانێت دەوری عەفرین بگرێت بەڵام لەو بڕوایەدانیم بتوانێت بچێتە ناو شاری عەفرینەوە. و ڕژێمی سوریا و ڕوسیاش ڕێگەنادەن بۆردومانی ناو شارەکە بکات."
دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان خەجیجان فەرقین