Accessibility links

ڕێبەرێکی پێشوی کوردەکانی سوریا لە پراگ دەستگیر دەکرێت


دەسەڵاتدارانی کۆماری چیک هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدەی دەستگیر کردووە و سەرۆکی تورکیاش هیوای خۆی دەردەبڕێت وەک دەڵێت بە پشتیوانی خودا کۆماری چیک ساڵح موسلم ڕادەستی تورکیا دەکات.

پێشتر بەکر بۆزداغ جێگری سەرۆک وەزیری تورکیا گوتویەتی تورکیا داوای ئەو دەستگیرکردنەی کردووە تا بدرێتە دەست تورکیا پاش ئەوەی شوێنەکەی لە ئوتێلێکی پراگدا دەستنیشان کرابوو.

لەسەرەتای مانگی 2 وە ساڵح موسلم خراوەتە لیستی ئەو کەسانەی کە لەلایەن تورکیاوە داوا کراون.

تورکیا پەیەدە بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی و بەشێک لە پەکەکە دەزانێت.

ئەم پارتە سیاسییە ڕێبەرایەتی هێزی سیاسی کوردەکان دەکات لە باکوری سوریا و موسلم تەنانەت پاش دەستلەکار کێشانەوەشی وەکو هاوسەرۆکی پارتەکە بەڵام کاریگەریەکی زۆری هەیە.

لە ڕاگەیاندنێکی هاوپەیمانێتی تەڤدەمدا هاتووە تورکیا زمانی دەستگیرکردنی ساڵح موسلمی دەرکردووە و درەنگانێکی ڕۆژی شەممە موسلم دەستگیر کراوە و تەڤدەم بە توندی سەرزنشتی ئەو دەستگیرکردنە دەکات و بە کارێکی نایاسایی ناودێری دەکات.

کاربەدەستێکی کورد، نزیک لە ساڵح موسلمەوە گوتویەتی ڕێبەری پێشووی پەیەدە بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆنفرانسێک لە پراگ بوو. دواتر لەلایەن بەشدارێکی تورکەوە لەو کۆنفرانسە وێنەی گیراوە و پۆلیسی کۆماری چیکی لێ ئاگادار کراوەتەوە.

پۆلیسی کۆماری چیک دەڵێت ساڵح موسلمی تەمەن 67 ساڵانیان دەستگیر کردووە و لە گرتوخانە دایان ناوە لەسەر داوای ئینتەرپۆڵی تورکیا.

XS
SM
MD
LG