Accessibility links

فرۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئێرانی لە شاخەکانی زاگرۆس دەکەوێتە خوارەوە


Iran Aseman Air

فرۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئێرانی لە شاخەکانی زاگرۆس دەکەوێتە خوارەوە و هەموو ئەو 66 کەسەی کە تێدا بوە گیان لەدەست دەدەن.

کاربەدەستانی هێڵی ئاسمانی ئاسمان دەلین فرۆکەکە 60 کەسی تێدا بوە لە نێوانیان منداڵێک و 6 کەسی تاقمی فرۆکەکە.

فرۆکەکە رۆژی یەکشەممە لە تارانەوە هەستاوە بەرەو شاری یاسوج درێژی گەشتەکەش نزیکەی 560 کیلۆمەترە.

یاسوج شارێکی لوڕ نشینە لە باشوری رۆژئاواێ ئێران و ناوەندی ئوستانی کەهگیلویە و بوێر ئەحمەدیە.

کۆمپانیای فرۆکەخانەکان و هێڵی ئاسمانی ئێران دەڵێن فرۆکەکە لە شاخی پادنا کەوتوەتە خوارەوە.

خاچی سووری ئێرانی دەڵێت تیمێکیان رەەوانەی ناوچەکە کردووە ،بەڵام دەگوترێت کە کەش هەوا دژواربووە بهەربۆیە هیلوکۆپتەرەکە نەیتوانیوە لە نزدیک شوێنی کەوتنە خوارەوەی فرۆکەکە بنێشێتەوە.

بە هۆێ گەمارۆێ دەیان ساڵە، ئێران هێشتا فرۆکە بازرگانیە کۆنەکانی بە کاردێنی و لەم ساڵانەی دووایدا رووداوەکانی کەوتنە خوارەوە زیاتر بوون.

XS
SM
MD
LG