Accessibility links

سەرۆک وەزیری پـێشووی بەنگلادێش سزای پێنج ساڵ زیندانی کردن دەدرێت


سەرۆک وەزیری پێشوی بەنگلادێش خالدە زیا بە تاوانی گەندەڵی سزای پێنج ساڵ زیندانی کردن دراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە لە دادگایەکی داهکای پایتەختی وڵاتەکە ئەو زیا ئەو سزایە درا. ئەو بە دزینی 250 هەزار دۆلار لە بودجەی هاوکاری منداڵانی بێباوان تاوانبار کراوە.

تاریقول ڕەحمان کوڕی خالدە زیا و چوار کەسی تریش لە هەمان دۆسێدا تاوانبار کراون و سزای 10 ساڵ زیندانی دران لەلایەن دادوەرەوە.

ئەم تاوانبارکردنە ڕێگە لە خالدە زیای ڕێبەری پارتی نیشتمانی ئۆپزسیۆنی بەنگلادێش دەگرێت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی مانگی 12 دا بەشداری بکات. پارێزەرەکەی دۆسێکەی بە هەنگاوێکی سیاسی لەقەڵەم دا.

بەهەزاران لە پشتیوانانی زیا بەر لە دادگاییەکەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕژانە سەر شەقامەکانی داهکا سەرەڕای بڵاو کردنەوەی ژمارەیەکی زۆری پۆلیسی دژە ئاژاوە لە شارەکەدا.

سیاسەتی بەنگلادێش چەندین ساڵە لەلایەن زیا و نەیارەکەی سەرۆک وەزیری ئێستای وڵاتەکە شێخ حەسیناوە دەستی بەسەردا گیراوە کە هەردووکیان ژنن.

XS
SM
MD
LG