هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامه و له هه‌مان کاتدا هه‌ڵوێستی وڵاتانی ناوچه و زلهێزانی جیهانیش له به‌راورد له گه‌ڵ رۆژانی سه‌ره‌تای هێرشه‌که هیچ گۆڕانکارێکی به سه‌ردا نه‌هاتووه. ئه‌و بێ هه‌ڵوێستییه‌ی جیهان له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشه‌دا کردوویه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێ ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نی کوردی له سیاسه‌تی جیهانیدا یان ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ی که به‌ستراوه‌ته به په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاتان له گه‌ڵ وڵاتی تورکیادا.
ئێران که به پێی هه‌ندێک له چاودێران ئاماده‌بوونی له سوریادا به شێوازێكی به‌ربڵاو و یارمه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی به ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د هۆکاری سه‌ره‌کی شه‌ڕی نێوخۆیی شه‌ش ساڵه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه، بۆچی به‌رامبه‌ر به هێرشه بێده‌نگه و هیچ هه‌ڵوێستێکی تایبه‌تی نیه. ئه‌مه‌ش له کاتێکدا سیاسه‌تی ئێران و تورکیا له سوریادا به گشتی دژی یه‌ک بووه و ئێستا وادیاره دژایه‌تی کورد ئه‌م دوو وڵاته‌ی گه‌یاندۆته هاوپه‌یما‌نییه‌تێكی ڕانه‌گه‌یه‌ندراو له سوریادا.
که‌ریم مه‌رسه‌نه، له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که جیهان و وڵاتانی ناوچه‌ش دژی ئه‌وه‌ن کورد له ئه‌و ناوچه هه‌ستیاره ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت، هه‌ربۆیه‌ش له سه‌ر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر گرنگترین دژبه‌ری داعش له ناوچه بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه.
فه‌رموون له گه‌ڵ ده‌قی وتووێژ له گه‌ڵ به‌ڕیز که‌ریم مه‌ره‌سەنە، رۆژنامه‌وان له سوێد.