Accessibility links

چالاکوانان دەڵێن دەبێت قوربانیانی خەتەنەکردنی مێینە بەشێک بن لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژی سێکسی


چالاکوانان دەڵێن هەڵمەتی #MeToo واتا #منیش دژ بە دەستدرێژی سێکسی پێویستە بەسەرهاتی ئەو کچ و ژنانەش لەخۆبگرێت کە قوربانی خەتەنە کردنن. ئەم داوایەش ڕۆژێک بەر لەوەیە کە ڕۆژی سێشەممە تەرخان کراوە بۆ سەنگی خستنە سەر دەستدرێژی و هەراسان کردنی سێکسی و رزنشتکردنی لە سەرانسەری جیهاندا.

لەیلا حوسەین، یەکێک لە ڕزگاربوانی خەتەنە کردنی کچان، یەکەم کەسە کە لە بەریتانیاوە هاتۆتە پێشوە و بە ئاشکرایی داوا لە خەڵکی دەکات کاتێک لە 6 ی مانگی 2 ئەو هاشتاگە بەکار دەهێنن دەبێت ئەوە بریتی بێت لە قوربانیانی خەتەنەکردنیش بۆ ئەوی جیهان بزانێت کە پشودرێژی لەگەڵ ئەم دەستدرێژییەشدا نابێت هەبێت.

خاتو حوسیەن دەڵێت شەرمە کە هەڵمەتی #MeToo خەتەنە کردنی کچانی تێدا نییە. لەیلا حوسەین دامەزرێنەری پرۆژەی دەحلیای بنکە لە بەریتانیایە بۆ چارەسەری ئەو ژنانەی کە خەتەنە کراون.

ئەو دەڵێت خەتەنەکردنیش جۆرێکە لە دەستدرێژی سێکسی، بەڵام دیسانەوە ئێمەیان لە بیرکردەووە.

ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان نیشان دەدات بەلایەنی کەم 200 ملیۆن ژن و کچ لە جیهاندا خەتەنە کراون. ئەم کارە لە نزیکەی 30 وڵاتی ئافریکا، بەشێک لە وڵاتانی ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەنجام دەدرێت.

چالاکوانان دەڵێن ئەمە وەکو نەریتێکی لێ هاتووە و زۆربەی جار ئاین دەکرێت بە بیانو بۆ ئەنجامدانی تاکو کچەکە خواستی کاری سێکسی نەمێنێت.

ئەم کردارە دەبێتە هۆی چەندین گرفتی مەترسیداری تەندروستی بۆ سەر ژنان.

هیبۆ واردێری چالاکوانی بەریتانی کە بە منداڵی لە سۆمالیا خەتەنە کراوە دەڵێت هەڵمەتی MeToo# و هەڵمەتی جیهانی بۆ ڕێگەگرتن لە خەتەنەکردنی مێینە هەردووکیان پێکەوە دەکەن کە ژنان خۆیان ببن بە خاوەنی جەستەی خۆیان.

شایانی باسە ژمارەیەکی بێشومار ژن و کچ لە سەرانسەری جیهانەوە لە ماوەی چەند مانگی ڕابوردوو بە ڕێگەی هەڵمەتی #MeToo باس لە ئەزمونی خۆیان دەکەن کە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەریان یان هەراسان کراون.

واردێر دەڵێت خەتەنە کردنی مێینەش توندوتیژی سێکسییە بێگومان دەبێت ئەمەش ببێت بە بەشێک لە هەڵمەتی #MeToo .

XS
SM
MD
LG