Accessibility links

تیمی فلادێلفیا ئیگڵس بۆ یەکەم جار بوو بە پاڵەوانی ساڵی یاریی فوتباڵی ئەمەریکای


شەوی یەکشەممە لە گەورەترین بۆنەی وەرزشی ساڵ لە ئەمەریکا، یاریی کۆتایی فوتباڵی ئەمەریکی، ناسراو بە سوپەربۆڵ، تیمی فلادێلفیا ئیگلس توانی بە 41 خاڵ بەرامبەر 33 خاڵ لە تیمی نیو ئینگلاند پاتریۆتس بباتەوە و ببێت بە قارەمانی ساڵ.

تیمی ئیگلس هەرچەندە دووجار پیشتر گەیشتوونەتە یاری کۆتایی بەڵام ئەمە یەکەم جار بوو بتوانن ببن بە قارەمانی ساڵ و جامەکە ببەنەوە.

تیمی نیو ئینگلاند پاتریۆتس هەتا ئێشتا 5 جار سوپەربۆڵیان بردۆتەوە.

ئەم یارییە ڕەهەندێکی گەورەی کۆمەڵایەتی و ئابوریشی هەیە لە ئەمەریکا. جگە لەوەی بە سەدان هەزار کەس لە ستادیۆمەکە تەماشای یارییەکە دەکەن ملیۆنان ئەمەریکایی لە ماڵەکانی خۆیان، چێشتخانەکان و شوێنە تایبەتەکان کۆدەبنەوە و پێکەوە دەڕواننە یارییەکە.

کۆمپانیا گەورەکانی ئەمەریکا بۆ ئەوەی لە کاتی پشووی یارییەکەدا ڕیکلامەکانیان لە تەلەفیزیۆنەکەدا بڵاو بکرێتەوە بە ملیۆنان دۆلار دەدەن. جگە لە تەماشا کردنی یارییەکە شتێکی تر کە زۆر باوە ڕیکلامەکانی کۆمپانیاکانە کە زۆربەیان بۆ ئەو شەوە ڕیکلامی نوێ دەردەکەن.

سەرکەوتنی تیمی فلادیلفیا ئیگلس لە کاتێدا بوو کە ڕاهێنەرێکی نوێیان هەیە، و هەروەها بەهۆی پێکانی ڕێکخەری تیمەکەیان ڕێکخەرێکی نوێیان هەبوو کە چاوەڕاونی ئەوە نەدەکرا بگەن بەو ئاستە.

هەر پاش سەرکەوتنی تیمەکە هەرچەندە یارییەکە لە میناسۆتا ئەنجام درا بەڵام بە سەدان هەزار کەس لە شاری فلادیلفیای پێنسلڤانیا ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ خۆشحاڵی دەربڕین.

XS
SM
MD
LG