Accessibility links

سەرهەڵداوانی سوریا فڕۆکەیەکی ڕوسی دەخنە خوارێ و فڕۆکەوانەکەش دەکوژن


وەزارەتی بەرگری ڕوسیا و سەرهەڵداوانی سوریا دەڵێن، سەرهەڵداوانی سوریا لە ڕۆژی شەممە فڕۆکەیەکی جەنگی ڕوسییان خستۆتە خوارەوەو فڕۆکەوانەکەیان کوشتووە پاش ئەوەی لە فڕۆکەکەوە خۆی هەڵدابووە خوارێ.

فڕۆکەی جۆری SU-25 لە ناوچەیەکی باکوری ئیدلب خرایە خوارەوە کە هێرشێکی زۆری ئاسمانی و شەڕێکی سەختی زەمینیشی لە نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا بە پشتیوانی ڕوسیا و ئێران و سەرهەڵداوانی کە دژی بەشار ئەلئەسەد شەڕ دەکەن لێیە.

ئۆپزسیۆنی سوریا ‌ڕوسیا وەکو هێزیکی داگیرکەر دەبینن و تاوانباری دەکەن بە کوشتنی هەزاران کەسی سڤیل لەو کاتەوەی مۆسکۆ لە ساڵی 2015 وە هاتە ناو شەڕی سوریا بۆ پشتیوانی کردن لە ئەسەد.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت ڕاپۆرتەکانی سەبارەت بە ڕووداوەکە و ئەو دەنگۆیانەش پێگەیشتووە کە دەڵێن گوایە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا موشەکی داوە بە گروپەکانی ئۆپزسیۆن لە سوریا.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هێدەر ناورێت گوتی " وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هیچ کات موشەکی گەڕۆکی دژە فڕۆکەی نەداوە بە هیچ گروپێک لە سوریا، و ئێمە نیگەرانییەکی زۆرمان هەیە لەمەڕ بەکارهێنانی ئەو جۆرە موشەکانە. چارەسەرکردنی توندوتیژیەکان گەڕانەوەیە بۆ پرۆسەی ژنێڤ بە زووترین کات و ئێمە داوا لە ڕوسیاش دەکەین بەڵێنەکانی خۆی لەو بارەیەوە بەجێ بگەیەنێت."

گروپی جیهادی تەحریر ئەلشام کە لەلایەن شانەی پێشووی ئەلقاعیدە لە سوریاوە سەرپەرشتی کراوە، بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتیدا گرتۆتە ئەستۆ و ڕایگەیاند یەکێک لە جەنگاوەرەکانی بە موشەکی دژە فڕۆکە فڕۆکەکەی خستۆتە خوارێ.

XS
SM
MD
LG