Accessibility links

بەهۆی ڕووداوێکی شەمەندەفەر لە ئەمەریکا 2 کەس دەکوژرێن و 70 کەسیش بریندار دەبن


کاربەدەستان دەڵێن بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە شەمەندەفەرێک لە ولایەتی کارۆلاینای باشور کە دەکەوێتە باشوری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە خۆی کێشاوە بە شەمەندەفەرێی بارهەڵگردا و لە ئاکامدا دوو کەس گیانیان لە دەست داوە و بەلایەنی کەم 70 کەسی تریش بریندار بوون.

کاربەدەستان دەڵێن شەمەندەفەرە نەفەرهەڵگرەکە لە شاری نیو یۆرکەوە دەچو بۆ مەیامی کاتێک لە نزیک شاری کۆلۆمبیای کارۆلاینای باشور ئەو ڕووداوە ڕوویدا.

کاربەدەستانی هێڵی شەمەندەفەری ناسراو بە ئەمتراک دەڵێن 139 سەرنشین و 8 کارمەند لەناو شەمەندەفەرەکە بوون لە کاتی ڕووداوەکەدا.

XS
SM
MD
LG