Accessibility links

لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین لە ڕۆژێکدا 7 سەربازی تورک دەکوژرێن


لەشکری تورکیا دەڵێت ڕۆژی شەممە کوشندەترین ڕۆژی بووە لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی باکوری سوریادا.

حەوت سەربازی تورک لە ڕۆژی شەممە کوژراون.

پێنج لەوانە لە هەرێمی عەفرین کوژراون کاتێک هێرش کرایە سەر تانکەکەیان.

دوو سەربازی تری تورک سەرلەبەیانی هەمان ڕۆژ کوژران، یەکێکیان لە نزیک هێرشی تانکەکە، ئەوەی تریان لە سنوری نێوان تورکیا و سوریا.

تورکیا دەڵێت لە تۆڵەی ئەوانە فڕۆکە جەنگیەکانی کوردەکانی کردە ئامانج لە هەمان ناوچەی کە هێرش کرابووە سەر تانکەکەیان.

ئۆپەراسیۆنی بە ناوی چلە زەیتون لە مانگی ڕابوردوو دژ بە یەپەگە لە باکوری سوریا دەستی پێکرد. لەو کاتەوە تورکیا 14 سەربازی کورژراوە.

ئیبراهیم کالین، گوتەبێژێکی سەرۆکایەتی تورکیا، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند تورکیا ناتوانێت پشودرێژ بێت لەگەڵ مانەوەی یەپەگە لە هەرشوێنێکی سنوری وڵاتەکەی لەگەڵ سوریادا..

XS
SM
MD
LG