Accessibility links

سەردانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ بەدلیس و باتمان


سەرۆکی تورکیا و سەرۆکی پارتی دادو گەشەپێدان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی داهاتووی ئاکەپە، چوو بۆ شارەکانی بەدلیس و باتمان.

لە هەردوو شارەکەدا ئەردۆغان هەم لەسەر هەدەپە و بەدەپە و هەم لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی لەشکری وڵاتەکەی بۆ سەر عەفرین قسەی کرد. ئەردۆغان بە زمانێکی زۆر توند لێدوانەکانی ئەو ڕۆشنبیرانەی شەرمەزار کرد کە لە دژی شەڕی عەفرین هاتونەتە دەنگ.

لە بەدلیس ڕایگەیاند چیاکانی دەوری عەفرینیان کەوتۆتە ژێر دەستی لەشکری تورکیا و کەمێک ماوە بچنە ناو شارەکەشەوە.

لە باتمانیش لەسەر ئەو وتارانەی ڕۆشنبیران و ڕێکخراوە سیڤیلیەکان بە ئامادەبووانی وت ئێوە ڕێگە مەدەن کە لە تورکیا خۆشەویتی بۆ تیرۆر دروست ببێت.

سەرۆکی تورکیا باسی لە لەشکری ئازادی سوریا کرد و گوتی " ئەوان شانبەشانی لەشکری ئێمە لە ژێر ئاڵای تورکیا تێدەکۆشن، بەڵام پەیەدە و یەپەگە لە ژێر ئاڵای کێ تێدەکۆشن، ئەمەریکا. گەلی ئێمە ئەو ڕاستیانە بە چاوی خۆیان دەبینن."

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان خەجیجان فەرقیندایە.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:04:35 0:00

XS
SM
MD
LG