Accessibility links

ئەمەریکا هەوڵی دانانی ئابڵوقەی چک دژ بە سودانی باشور دەدات


ئەو سەرچاوانەی کە ئاگاداری بڕیارەکەن بە مەرجێک بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز قسەیان کردووە کە ناویان ئاشکرا نەکرێت و گوتویانە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەوڵ دەدات فشارەکان بۆ سەر سەرۆک سالڤا کیر زیاد بکات تا کۆتایی بە شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەو قەیرانی مرۆڤایەتی بهێنێت.

لایەنە بەشەڕچووەکانی سودانی باشور بە بەردەوامی سەرپێچی لە ئاگربەست دەکەن، و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزای خستۆتە سەر چەند کاربەدەستێکی نزیکی سالڤا کیر لە ناویاندا پاول مالۆنگ کە بەرپرسێکی باڵای لەشکر بوو و پاشان دەرکراو ئێستا لە دەرەوەی وڵاتە.

هەرچەندە ئەمەریکا هیچ ڕێککەوتنێکی بازرگانی چەکی لەگەل سودانی باشوردا نییە، بەڵام لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپاوە چەک دەگاتە ئەو وڵاتەی ئافریکا.

باڵیۆزی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیلی، کە لە کۆتایی مانگی 10 سەردانی سوردانی باشوری کرد و لەگەڵ سالڤا کیر کۆبۆوە، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابوردوو بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی گوت کاتی ئەوە هاتووە نەتەوە یەکگرتووەکان ئابڵوقەی چک بخاتە سەر سودانی باشور.

لە مانگی 12 ی ساڵی 2016 بەڕێوەبەرایەتی پێشووی ئۆباما هەوڵی دا کە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی لە ئابڵوقەی چەک بکات دژ بە سودانی باشور.


XS
SM
MD
LG